PM:03:34:24/09/2021
1024 جار خوێندراوەتەوە
+
-
حەکیمی بوونی خۆی لە
پاریس سان جێرمان دەسەلمێنێت و بە ئاشکرا پێش لیۆنێل میسی و سێرجیۆ ڕامۆس دەکەوێت.
ڕۆژنامەى لکیپى
فەڕەنسی ئاشکرایکرد، حەکیمی یاریزانی باڵی ڕاستی پاریس سان جێرمان یەکێکە لە
گرێبەستەکە سەرکەتووەکانی مێرکاتۆی هاوینەدا و توانیویەتی پێش یاریزانە هاوکارەکانی
بکەوێت کە لە هەمان کاتدا پەیوەندییان بە پی ئێس جیەوە کردووە هاوشێوەى مسی و ڕامۆس ڤیناڵدۆم و
دۆناڕۆما.
لکیپ ئاشکرایدەکات،
حەکیمی لە 2021 دا تاکە بەرگریکارە لە پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا بەشداربووبێت لە
تۆمارکردنی 13 گۆڵدا و لە پاش پەیوەندی کردنیشی بە پی ئێس جییەوە خاوەنی سێ گۆڵ و
دوو ئەسیستە
ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە
ئاشکراشیکرد، بەرگریکارە مەغریبیەکە لە ژێر سەرپەرشتی پۆچیتینۆدا و لەو کاتەى
چووەتە پاریس 716 خولەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان و هاوشانی کیمپیمبی یاریکردووە و
دەرئەنجامی ئەو ئامارانە حەکیمی پێگەى خۆی لە پێکهاتەکەى ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکەدا
بەھێز کردووە و توانیویەتی باڵادەستی خۆی بەسەر میسی و ڕامۆسدا بسەپێنێت.