دایکی ڕۆناڵدۆ داوایەک ئاڕاستەکەى کوڕەکەى دەکات

PM:03:58:22/09/2021

1784 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایکی ڕۆناڵدۆ خوازیارە پێش مردنی کوڕەکەى بگەڕێتەوە ڕیزەکانی سپۆرتنگ لشبۆنە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی پورتوگال، دۆلۆریس ئاڤیرۆی دایکی ڕۆناڵدۆی ئەستێرەى مانچستەر یونایتد هیوای خواست تا لە ژیاندایە کوڕەکەى ئاواتەکەى بهێنێتە دی و کۆتا ڕۆژەکانی یاریکردنی لە ڕیزی سپۆرتنگ لشبۆنە بەسەربەرێت.

دایکی ڕۆناڵدۆ لە وەڵامی پرسیارێکیشدا ئاشکرایکرد، چەندین جار بە ڕۆناڵدۆی وتووە بەڵێن بدات بگەڕێتەوە سپۆرتنگ و لە وەڵامدا کوڕەکەى تەنها بە دەیبینین وەڵامی داوەتەوە و ئاشکراشیکرد، ئەگەر ڕۆناڵدۆش نەگەڕێتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە جۆنیۆرۆی نەوەى ئەو کارە دەکات و ناوی باوکی بە زیندوویی لە یانەی دایک دەهێڵێتەوە.

ئاڤیرۆ ئاماژەى بەوەشدا، تاکە خەونی بینینی ڕۆناڵدۆ و جۆنیۆرە بە درێسی یانەى سپۆرتنگەوە و هیواداریشە خەونەکەى بێتە دی و بە بڕوای دایکی ڕۆناڵدۆ جۆنیۆرۆ لە ئێستادا ئاستی لە ڕۆناڵدۆی کوڕی باشترە چونکە خاوەنی ڕاهێنەرێکە ئەویش کریستیانۆڕۆناڵدۆیە.