ئەنچیلۆتی: بەرامبەر چێڵسی جیاواز دەردەکەوین

AM:11:29:09/04/2023

696 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند شکستەکەی ڤیاڕیاڵ چیرۆکێکە کۆتایهاتوە و بەرامبەر چێڵسی جیاوازتر دەردەکەون.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە خولی ئیسپانیا دوپاتیکردەوە کە ئەو شکستە چیرۆکێکە و کۆتایهات، ئاماژەی بەوەشکرد کە تیپەکەی لە یاری داهاتوو بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ بە ئاستێکی جیاوازترەوە دەردەکەوێت.

ئەنچیلۆتی لە لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند کە ئەوە یاریەکی قورس بوو بۆیان چونکە نەیاندەتوانی کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەن و تیپی بەرامبەر بەشێوەیەکی باشتر مامەڵەیان کرد.

وتیشی: دەمانتوانی بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم کۆتایی بە یاریەکە بهێنین بەڵام سەرکەوتوو نەبووین چونکە بەشێوەیەکی باش بەرگریمان نەکرد و دەکرا زۆر باشتر پێشکەش بکەین.

لەکۆتایشدا ڕونیکردەوە بەهۆی یاری ڕابردوویان بەرامبەر بەرشەلۆنە یاریزانەکان زۆر ماندوبونە بەڵام ڕووبەڕووبونەوەی چێڵسی لە چوارشەمە چیرۆکێکی جیاواز دەبێت.