AM:10:06:21/09/2021
3932 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمان دوپایتکردەوە یانەکەی خاوەن پێکهاتەیەکی زۆر جیاوازترە لەوەی لە
ساڵەکانی ڕابردوودا خاوەنی بوو.
ڕۆناڵد کۆمانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێکی
دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر گرانادا کە بەیەکسانبوون کۆتایهات وتی: ئەگەر سەیری
پێکهاتەی ئێستای یانەکەمان بکەن ئەوا دەزانن کە هەموو هەوڵێکی خۆمانداوە بۆ سەرکەوتن.
هەروەها وتیشی: ئێمە خاوەنی ئەو یاریزانانە نین کە لە سەردەمی تیکی تیکادا
لە بەرشەلۆنە بوون بۆیە پێویستە بەشێوازی خۆمان یاریبکەین و پێموایە ئاستێکی
باشمان پێشکەش کرد و ئەگەر کاتی زیاترمان هەبوایە سەرکەوتنمان بەدەستدەهێنا.
کۆمان ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرەتا بەشێوازی 4 3 3 یاری کردووە بەڵام دواتر
ناچار بوو گۆڕانکاری بکات بەگوێرەی ئەو
یاریزانانەی لەسەر کورسی یەدەگ بوون.
لەکۆتایشدا وتی: ئەمە ئەو بەرشەلۆنەیە نیە کە پێش هەشت ساڵ دەتانبینی،
بارودۆخەکە ئێستا وایە و دەبێت خۆمان لەسەری ڕابهێنین.