گرنگترین لێدوانەکانی ئەلێگری و پیۆلی پێش رووبەڕوو بوونەوەی نێوانیان

PM:09:49:26/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری رایگەیاند دەبێت لەو یاریانەی ماویان زۆرتین خاڵ بەدەستبهێنن و پیۆلیش جەختی لەوە کردەوە دەجەنگن لە پێناو میلاندا.

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس میوانداری لە میلان دەکات و لەسەر یارییەکەش راهێنەری هەردوولا قسەی خۆیان کرد.

لە سەرەتادا، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری خانمە پیرەکە وتی: میلانتیپێکی بەهێزە و یاریزانی گرنگی هەیە لەبەر ئەوە رووبەرووبوونەوەیان قورس دەبێت بۆ ئێمە.

دەربارەی شکستیان لە بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵیا دەڵێت: دەبێت ئەو کەسانەی بەرپرسی بازاڕی گواستنەوەن روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدەن، من راهێنەرم نەک بەرپرسی بازاڕی گواستنەوە.

ئاماژەی بەشکرد، دەبێت زۆرترین خاڵ بەدەستبهێنن لەو یارییانەی کە ماویانە تاکو بگەنە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

ستیڤانۆ پیۆلی راهێنەری ئەی سی میلانیش دوپاتیکردەوە، یاریەکەیان بەرامبەر یوڤی بۆ ئەوان زۆر گرنگە، هەروەها ئەنجامەکانیان لەم دواییەدا باش نەبوون و رۆژی سەختیان لە پێشە لەبەر ئەوە دەبێت سەرنجیان لەسەریانبێت.

دەشڵێت: دەزانین کە هاندەرانمان نا ئومێد کردووە، بەڵام دەجەنگین لە پێناو میلاندا  و دەمانەوێت بیسەلمێنین کە ئێمە کێین، هەروەها بەهۆی هاندەرانیشەوە پاڵنەرێکی زۆرمان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

ئەوەشی نەشاردەوە، دوای یارییەکەی ئینتەر لە یاری رابردوودا بە بڕیاری یانەکەی نەچووەتە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیەوە.