AM:09:31:21/09/2021
1476 جار خوێندراوەتەوە
+
-
توێژەرەوەیەکی ئوسترالی بەبەشداریکردنی وەک ناوبژیوانێک مێژوو لە خولی
ئینگلتەرا دەنوسێتەوە.
خولی نایابی ئینگلتەرا ڕایگەیاند کە گارید گیلێتی ئوسترالی دەبێتە یەکەمین
ناوبژیوانی بیانی لە خولەکەدا کاتێک یاری نێوان نیوکاسڵ و واتفۆرد بەڕێوەدەبات.
گیلێت کە خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە وەم ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە مانگەکانی
ڕابردوودا دیاریکرا بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یاریەکانی خولی ئینگلتەرا بکات.
گیلێتی 34 ساڵ کە 2014 وەک توێژەرەوەیەک ڕوویکردە ئینگلتەرا دواتر چەند
یاریەکی لە خولی ئینگلیزی بەڕێوەبرد کاتێک وە ناوبژیوانی ژووری ڤار بەشداری کرد.