رۆمەنیگە هێرشیکردە سەر میسی

PM:05:50:22/02/2023

828 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆمەنیگە دوپاتیکردەوە مارادۆنا لە میسی باشتر بووە و ئەستێرەکەی ئێستای ئەرجەنتین بە یاسا و ناوبژیوان پارێزراوە.

کارل هاینز رۆمەنیگەی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لیۆنێل میسی باشتر بووە.

رۆمەنیگە دوپاتیکردەوە کە میسی بە یاسا و لەلایەن ناوبژیوانانەوە پارێزراوە بەڵام مارادۆنا بەردەوام ببوە جێاگی مەترسی بۆ رکابەرەکانی و لە بەرامبەردا بەردەوامیش دژایەتی کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پێشووی بایرن میونشن و ئێستای بەرشەلۆنە بەردەوام لە لیۆنێل میسی باشتر بووە.

دەشڵێت، یانەکانی پریمەر لیگ بەشێوەیەکی دوور لە عەقڵیەتی گەورە بڕە پارەیەکی زۆر خەرجدەکەن لە گواستنەوەی یاریزاناندا ئەوەش کاریگەری لەسەر دارایی یانەکانی تر دروستکردووە چونکە بازاری گواستنەوە لە کۆنترۆل دەرچوە.

رۆمەنیگە رایگەیاند کە سزاکانی سەر یۆڤانتۆس و هۆکارەکەی خوێندوەتەوە بەڵام بڕوای بەوە نەکردووە کە ئەو یانەیە ئەو کارە بکات چونکە بەردەوام یانەیەکی گەورەی تۆپی پێ بووە.

خ . ک