AM:09:21:30/11/2022
992 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە
مۆندیالى 2022، فەڕەنسا و تونس ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و ئەرجەنتینیش بەرامبەر
پۆڵەندا یارى دەکات.
لە جەولەى سێیەم و
کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر، ئەمشەو کاتژمێر شەش لە کۆمەڵەى
چوارەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى فەڕەنسا و تونس ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و لە هەمان
کاتدا دانیمارک بەرامبەر ئوسترالیا یارى دەکات.
لەم کۆمەڵەیە، فەڕەنسا
سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16ى جامەکە مسۆگەر کردووە، بەڵام هەوڵى بەدەستهێنانى پلەى
یەکەم دەدات، سێ هەڵبژاردەکەى تریش یەکێکیان دەگاتە قۆناغى داهاتوو.
لە کاتژمێر 10شدا و لە
کۆمەڵەى سێیەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و پۆڵەندا بەرامبەر بەیەک یارى
دەکەن و لە هەمان کاتدا هەڵبژاردەى مەکسیکیش ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى سعودیە
دەبێتەوە.
لەم کۆمەڵەیەدا هیچ
تیپێکیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى 16 مسۆگەرنەکردووە و دواى یارییەکانى ئەمشەو
چارەنوسیان یەکلادەبێتەوە.
گ . ف