یاریزانە کوردەکەى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بناسە

PM:03:28:28/08/2021

3976 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەحمود داودى یاریزانى کوردى بڕوسیا دۆرتمۆند بانگهێشتى ڕیزى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا کرا.

هانز فلێکى ڕاهێنەرى ئەڵمانیا لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بۆ پاڵاوتنەکانى مۆندیال بڵاوکردەوە و یەکێک لە یاریزانەکانیش مەحمود داودى یاریزانى کوردى ڕۆژئاواى کوردستانە، کە لە یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندا یارى دەکات.

مەحمود داود لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و یارى بۆ سەرجەم ئاستە تەمەنیەکانى هەڵبژاردەى تۆپى پێى ئەو وڵاتە کردووە.

مەحمود داوى 25 ساڵ، لە 29ى مانگى تەموزى ڕابردوودا گرێبەستەکەى لەگەڵ دۆرتمۆند تا هاوینى 2023 نوێکردەوە، کە لە 2017دا بە 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بەو یانەیەوە کردووە.

مەحمود داود مانگى داهاتوو لەگەڵ ئەڵمانیا بەشدارى لە یارییەکانى پاڵاوتنى مۆندیالى 2022ى قەتەر دەکات و بەرامبەر هەڵبژاردەکانى لیشتنشتاین و ئەرمینیا و ئایسلەندا یارى دەکەن.

گ . ف

Imagedahoud - Twitter Search