ستێرلینگ و چێڵسی ڕێککەوتن

PM:09:34:06/07/2022

648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی نزیکبوەتەوە لە گواستنەوەی ستێرلینگ بۆ ڕیزەکانی بەرامبەر بڕی 45 ملیۆن پاوەند.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، رەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ڕەزامەندی لەسەر ئۆفەرەکەی یانەی چێڵسیداوە کە پەیوەندیان پێوە بکات بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، چێڵسی دەیەوێت لە دوو رۆژی داهاتوودا گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت تا ئەو یاریزانە بتوانێت لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتی ئەمریکا بکات بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ.

ئاشکرایکردووە، بە پێی ڕێککەوتنی بەرپرسانی نێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی بڕی گرێبەستەکەی ستێرلینگ 45 ملیۆن پاوەند کەوتوە لەگەڵ چەند بڕێک وەک گۆرانکاری لە کاتی بردنەوەی نازناوە تاکە کەسی و بە کۆمەڵەکان لەگەڵ یانە نوێکەیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، مووچەی هەفتانەی ستێرلینگ لە یانە لەندەنیەکە 300 هەزار پاوەند دەبێت و بەوەش دەبێت خاوەنی زۆرترین مووچە لەو یانەیەدا و ئەو یاریزانەش چەند پاداشتێک وەردەگرێت لەکاتی بردنەوەی نازناوەکاندا.

خ . ک