داهاتووی دیبالا یەکلادەکرێتەوە

AM:10:28:05/07/2022

1000 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئینتەر کۆتا کۆبونەوە لەگەڵ دیبالا ئەنجام دەدەن و گواستنەوەی یەکلادەکەنەوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئاشکرایکرد لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبونەوەیەکی گرنگ لەنێوان ئینتەرمیلان و پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەنجام دەدرێت تایبەت بە بابەتی گواستنەوەی بۆ یانەکە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ناوی دیبالا هەمیشە بە یانەی ئینتەرمیلانەوە دەبەسترایەوە و دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس لەئێستادا بەشوێن یانەیەکدا دەگەڕێت تا پەیوەندی پێوەبکات.

پێگەی توتۆ میرکاتۆ ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی ئینتەر و دیبالا و بریکارەکەی کۆدەبنەوە چونکە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە دەیەوێت خواستی یانە ئیتاڵیەکە بزانیت بۆ گواستنەوەی و دەیەوێت لەم هەفتەیەدا داهاتووی یەکلابکاتەوە.

جێگەی باسە ئینتەر تائێستا لەماوەی گواستنەوەی هاوینەدا سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی چوار یاریزان کە ئەوانیش ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ و میخیتاریان و ئۆنانا و ئاسلانی بوون هەروەها دەیەویت چەند گرێبەستێکی تریش ئەنجام بدات.