ڤیدیۆ.. پێشەنگى تێنسى جیهان ماڵئاوایى لە ویمبڵدۆن کرد

PM:08:53:02/07/2022

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ویمبڵدۆن، ئیگا سواتیک بە ئەلیز کۆرنیە دۆڕا و ماڵئاوایى کرد، پاولا بادۆساش سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.

لە قۆناغى سێیەمى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلارە و لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان ئیگا سواتیکى پۆڵەندى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بەرامبەر ئەلیز کۆرنیەى فەڕەنسى یاریکرد.

لە ئەنجامێکى چاوەڕواننەکراودا، ئیگا سواتیک بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد، ئەلیز کۆرنیەش سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، پاولا بادۆساى ئیسپانى و پیترا کڤیتۆڤاى چیکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

پاولا بادۆساى خاوەنى پلەى چوارەمى ڕیزبەندى ناوبراو، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى چوارەمى جامەکە.

گ . ف