مۆدریچ و ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتن

PM:02:27:29/05/2022

704 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆدریچ و ڕیاڵ مەدرید لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان بۆ ساڵێکى تر گەیشتوونەتە ڕێککەوتنى کۆتایى.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندنى نوێکردنەوەى لۆکا مۆدریچى کرواتى یاریزانى یانەکەى نزیکبووەتەوە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى دواى بردنەوەى نازناوى چامپیۆنز لیگ لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرایکرد، مۆدریچ و یانە مەدریدیەکە لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان تا هاوینى 2023 ڕێککەوتوون.

مارکا ڕوونیکردووەتەوە کارەکان تەنیا یەک دانیشتنى پێویست بووە و هەردوولا لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتوون، کە مۆدریچ هەمان موچەى ئێستاى وەردەگرێت لە گرێبەستە نوێکەیدا.

مۆدریچ یەکێک بوو لە پایە سەرەکیەکانى پێکهاتەى سەرەکى کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى یانە مەدریدیەکە لەم وەرزەدا و هۆکارێکى سەرەکى بردنەوەى نازناوەکانى خول و جامى سوپەرى ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ بوو.

گ . ف

Stretching routine: Daily full body stretches in five minutes - SoccerWays