جۆ بایدن خەڵاتێکی بە مێسی بەخشی

PM:11:14:04/01/2025

872 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی ناوی لە لیستی ئەو کەسایەتیانە بوو کە خەڵاتی میدالیای ئازادیان پێبەخشرا بەڵام ئامادەی مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکە نەبوو.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە کۆشکی سپی ئەمریکا میدالیای ئازادی بەخشی بە 19 کەسایەتی، لە نێویاندا لیۆنێل مێسی.

هەرچەندە لیۆنێل میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئینتەر میامی ئەمریکی ناوی لەنێو ئەو 19 کەسایەتییەدابوو کە جۆ بایدن ناوی هێنان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە بەڵام مێسی ئامادەی مەراسیمەکە نەبوو.

جیا لە مێسی خەڵاتەکە بەخشرایە جۆرج سۆرسی گەورە بازرگان و ماجیک جۆنسی ئەفسانی باسکە و 16 کەسایەتی دیکە کە پێکهاتبوون لە دیزاینەر و ئەکتەر و ژینگە پارێز و چەندین بواری دیکە.

ئەمە لە کاتێکدا کۆشکی سپی پێشتر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، خەڵاتی میدالیای ئازادی بەو کەسایەتییان دەدرێت کە، بەشدارییەکی نمونەیی و کارایان لە بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی بەها و پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و ئاشتی جیهاندا هەیە.

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا رۆبێرت کێنێدی برای جۆن کێنێدی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 1963خەڵاتی میدالیای ئازادی داهێنا.
بیلال کاکە