PM:06:05:05/01/2025
6088 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هۆکاری بەشداریبەکردنی میسی لە مەراسیمەکەی
کۆشی سپی رونبوەوە و لەگەڵ هاوڕێکانی تەمەنی منداڵی کۆبوەتەوە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە کۆشکی سپی ئەمریکا میدالیای ئازادی بەخشی بە
19 کەسایەتی، لە نێویاندا ناوی لیۆنێل مێسیش هەبوو.
بەڵام ئەوەی بووە جێی سەرسوڕمانی میدیاکان،
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئامادەی مەراسیمەکە نەبوو بۆ وەرگرتنی میدالیای رێزلێنانەکە،
ئەوەش وایکرد لە مەراسیمەکەدا بە هیچ جۆرێک بە ئاماژە بە ناوی نەکرێت بەڵام دواتر
هەژماری فەرمی کۆشکی سپی لە پلاتفۆڕمی ئێکس لیستی ئەو کەسایەتیانەی کە رێزلێنانیان لێنراوە
بڵاوکردەوە و ناوی لیۆنێل میسیشی تێدابوو.
لە ئێستادا هۆکاری بەشداری نەکردنی
ئەستێرەکەی تۆپی پێ لە مەراسیمەکە رونبوەتەوە و دەرکەوتووە لە کاتی پشووەکانیدا
چاوی بە کۆمەڵێ هاوڕێی منداڵی کەوتووە لە لە یاریگای نیوێڵز ئۆڵد بۆیس لە شاری رۆزاریۆی
ئەرجەنتین و لەبەر ئەوەش نەگەڕاوتەوە ئەمریکا و بەشداری مەراسیمەکەی نەکردووە.
جێی باسە، لیۆ پاش بەدەستهینانی جامی جیهانی
ساڵی 2022 بەتەواوی خۆی لە بەشداری لە مەراسیم و ئاهەنگەکانی خەڵات وەرگرتن و رێزلێنان
دوورخستوەتەوە و خۆشی چەندینجار دوپاتیکردوەتەوە لە ئێستادا تەنیا بۆ چێژ یاری دەکات
و ئەوەی پێویستی بووە لە تۆپی پێدا بەدەستیهێناوە.