PM:10:05:05/01/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی سوپەری فەڕەنسا پاریس بە گۆڵێکی
کوشندەی دیمبلی شکستی بە مۆناکۆ هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری فەڕەنسا، لە شاری
دۆحەی قەتەر پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ روبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، پاریس بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی
کرد و مۆناکۆش پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەست، بەڵام هیچ گۆڵێک لە تایمەکە نەبینرا.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم
بینرا بەڵام مۆناکۆش زیاتر دەچووە نێو یاریگای پاریسەوە بەراورد بە تایمی یەکەم،
یارییەکە بەبێ گۆڵ درێژەی کێشا تا کۆتاییەکان، دواتر لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو
عوسمان دیمبڵی بە گۆڵێکی کوشندە پاریسی پێشخست و سەرەنجامیش یارییەکەیان بەو تاکە
گۆڵە بردەوە.
بەم ئەنجامەش پاریس بووە پاڵەوان، ئەوەی جێی سەرەنجیشە
یانەکە لە 12 وەرزی رابردوودا جار11 بوونەتە
پاڵەوانی جامی سوپەری فەڕەنسا.