بایرن و بریکارەکەی مانێ کۆبونەتەوە

PM:09:56:26/05/2022

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن لەگەڵ بریکارەکەی مانێ کۆدەبێتەوە و یاریزانەکەش دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیاری کۆتایی دەدات.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گواستنەوەی سادیۆ مانێی سەنیگالی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی کردوەتە ئامانجێکی سەرەکی لە گواستنەوەکانی وەرزی هاوینەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاند بریکاری ئەو یاریزانە 30 ساڵە لە ئیسپانیا چاوی بە بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە کەوتووە تا لەبارەی ئەو گرێبەستەوە گفتوگۆ بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا مانێ کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2023 لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتایدێت دوپاتیکردەوە کە لەدوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید پلانی داهاتووی خۆی ئاشکرادەکات.

پێشتر یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیش لە هەوڵی بەردەوامدا بوون بۆ گواستنەوەی مانێ بەڵام بەهۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کیلیان مباپێ ئەو یانەی لە ڕکابەری گرێبەستی ئەو یاریزانە دوورکەوتوەتەوە.