چێفرین: دواین بزمارمان لە تابوتی سوپەرلیگدا

PM:06:58:13/05/2022

1128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێفرین دوپاتیکردەوە یاسا نوێکانی یوفا دواهەمین بزماری لە تابوتی سوپەر لیگدا و بەرپرسانی ئەو پرۆژەی بێهیوا کرد.

ئەلیکساندەر چێفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئێس تی ئسی سلۆڤینی ڕایگەیاند، دژایەتیکردنی پرۆژەی سوپەرلیگ باشترین کاری بوە لە کارەکەیدا .

چێفرین بڵاویکردەوە، گرنگترین شت ئەوە بووە کە ڕێگایان نەداوە ئەو پرۆژەیە بەڕێوەبچێت و لە ماوەی تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمدا لەناویان برد کە هەڕەشە بوو بۆ سەر داهاتووی تۆپی پێ.

دوپاتیشیکردەوە، یاسا نوێکانی یەکێتیەکەیان بەتایبەت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دواهەمین بزمار بو کە داویانە لە تابوتی پرۆژەی سوپەرلیگ و بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ڕێکخەرانی ئەو پرۆژەیە بە یەکجاری بیرۆکەکە لە بیر خۆیان ببەنەوە جارێکیتر بیر لە کاری لەو شێوە نەکەنەوە، بە دڵنیاییەوە ئێستاش ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن ئەوا خۆیان و یانەکانیشیان رووبەڕووی گەورەترین سزا دەبنەوە.

خ . ک