بەرشەلۆنە نرخی دی یۆنگی دیاریکرد

AM:10:07:07/05/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە دەستبەرداری دی یۆنگ ببن و نرخی 80 ملیۆن یۆرۆیان لەسەر دیاریکردووە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە نیازی چەندین گۆڕانکاریە لە پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەو مەبەستەش دەستبەردرای یەکێک لە ئەستێرەکانی دەبێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دوپاتیکردوەتەوە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە بڕیاری کۆتاییان لەسەر داهاتووی فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەکەیان داوە.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، یانە ئیسپانیەکە پێچەوانەی هاوینی ساڵی رابردوودا ئامادەن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری دی یۆنگ ببن و نرخی 80 ملیۆن یۆرۆیان لەسەر فرۆشتنی دیاریکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری ئەو هەڵوێستەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەشێک لە کێشە داراییەکانیان چارەسەر دەبێت و دەتوانن چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدەن.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا تەنیا یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن چونکە بایرن میونشن بە تەواوی کشاوەتەوە لە گرنگیدان بەو یاریزانە.

خ . ک