تین هاگ: هەموومان بەرپرسین لەو شکستە گەورەیە

AM:09:22:07/05/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ رایگەیاند تەنیا کاسیمیرۆ هۆکاری شکستەکەیان نییە و دەبێت بەردەوام بن لە شەڕ کردن.

ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد، دوای شکستەکەیان بەرامبەر کریستال پالاس رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئاستێکی خراپیان پێشکەشکرد لەو یاریەدا و بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان نەکردووە کە پلانیان بۆ دانەوە.

تین هاگ دەڵێت، هەست بە نائومێدیەکی زۆر دەکەین و هەموومان بەرپرسین لەو شکستە گەورەیە، ناکرێت کاسیمیرۆ بە هۆکاری هەموو تاوانەکان دابنرێت چونکە تەنیا ئەو لە یاریگادا نەبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڵی یەکەممان بە شێوەیەکی باش لێ تۆمار نەکراو چونکە هەڵەی گەورەی خۆمان بوو کە نابێت دووبارە ببێتەوە لە یاریگادا و رێگا بە یاریزانی بەرامبەر بدرێت بە ئاسانی بگاتە ناوچەی سزا.

لەسەر کاردانەوەی هاندەران، تین هاگ دوپاتیکردەوە کە سوپاسی هاندەرانی یانەکەیان دەکەن چونکە دوای یاریەکەش پشتگیری یاریزانەکانیان دەکرد.

دەشڵێت، بەردەوام دەبین و لەگەڵ یاریزانەکان دەجەنگین لەپێناو ئامانجەکەمان، بە دڵنیاییەوە من کەسێکی گونجاوم بۆ راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد، پێویستە یاری داهاتوو قەرەبووی ئەم شکستە بکەینەوە.

خ . ک