گواردیۆلا: دەکرێت ئێمەش وەک لیڤەرپولمان لێبێت

AM:11:57:26/04/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا ستایشی فۆدین و دی برۆینی کرد و پێشیوایە ئەگەری ئەوە هەیە ئەوانیش وەک لیڤەرپول شکست بهێنن.

پاش بردنەوە لە برایتۆن، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی راگەیاند، ئەو رووداوەی بۆ لیڤەرپول روویدا و دوو یاری شکستی هێنا لەسەریەک ئەگەری هەیە بۆ ئارسناڵ و ئەوانیش رووبدات، ئەوەی گرنگە لە ئێستادا کێبڕکێی بوون بە پاڵەوان دەکەن بەڵام هێشتا چەند یاریەکی سەخت ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولەکە.

دەربارەی ئەوەی دووبارە ببنەوە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا وتی: ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا بەو مانایە نییە کە لە داهاتوودا دووبارەی بکەینەوە، هێشتا پێنج یاری ترمان لە پریمەرلیگ ماوە و دەزانین جیاوازییەکە زۆر کەمە و دەبێت هەموو یارییەکان ببەینەوە.

سەبارەت بە درەوشانەوەی فۆدین و گۆڵە جوانەکەی دی برۆینیش باسی لەوەکرد، فیل دەیەوێت ببێتەوە پاڵەوانی پریمەرلیگ، یاریزانێکە بەراورد بە تەمەنی نازناوی زۆری بەدەستهێناوە، دی برۆینیش ئەگەر جارێکی تر بیەوێت هەوڵی گۆڵکردنێکی لەو شێوەیە بداتەوە پێشوازی لێدەکات.