گواردیۆلا پێش یارییەکەی بێرنلی چی ووت ؟

PM:10:45:10/08/2023

900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رایگەیاند دووبارە بەدەستهێنانی سێ نازناوەکە کارێکی مەحاڵە و ئامادەین بۆ یەکەم یاری پریمەرلیگ.

راهێنەری مانچستەر سیتی پیپ گواردیۆلا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بۆ یەکەم یاری پریمەرلیگ کە ماڵپەڕی فەرمیی مان سیتی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: مەحاڵە ئەو کارە بکەین کە وەرزی ڕابردوو کردمان.

گواردیۆلا : بردنەوەی سێ نازناوەکە لە ژیاندا جارێکە، داوام لە یاریزانەکان کرد ئەوە لەبیر بکەن، ئێمە سەرکەوتینە سەر شاخەکە، بەڵام ئێستا دابەزیوین، لەوێشەوە لەگەڵ هەمووان بە هەمان مەبەست دەست پێدەکەینەوە ، بەڵام مێژوومان بۆ خۆی قسە دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام ئێمە دەزانین کە بردنەوەی سێ نازناو چەندە قورسە، هەوڵیش دەدەین ئاستێکی باش پێشکەش بکەین بەرامبەر بێرنلی، دواتر بەرامبەر نیوکاسڵ و دواتر شێفیڵد یونایتد.

وە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی بێرنلی: "بەگشتی یارییەکانی یەکەم قورسن، بەتایبەتی بەرامبەر بە تیپە تازە سەرکەوتووەکانی پرێمەرلیگ، چونکە هیچیان نییە لەدەست بدەن، وزە و خەونیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی وەرزێکی باش.

وە لە کۆتاییدا وتی: لە مانگی ئەیلولدا بیر لە نازناوی پریمەرلیگ ناکەینەوە، بەڵام هەوڵدەدەین لە ئاستێکی باشتردا بین لە چاو ڕۆژانی پێشوو.

مانسیتی لە یەکەم یاری رووبەروی یانەی بێرنلی دەبێتەوە لە 11ی ئەم مانگە ، لە هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی.