مباپێ قسە لەسەر چەند پرسێک دەکات

PM:12:07:08/07/2023

2388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

مباپێ لەدواین چاوپێکەوتندا هێرشی ناڕاستەوخۆ دەکاتە سەر یانەکەی و بەهۆکاری بەدەست نەهێنانی چامپیۆنزلیگیان دەزانێت.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاماژە بەچەند پرسێکی تایبەت دەکات، لەسەر بەدەست نەهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەی ئەو یاریزانە دەڵێت"نازانم، ئەوە ئەو پرسیارە نییە کە لێم دەکرێت، ئێمە وەک یاریزانەکان هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ "دەبێت قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە تیپەکە پێکدەهێنن و تیپەکە ڕێکدەخەن.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا مباپێ ئاماژە بەیەکێک لەناخۆشترین ساتی وەرزشی خۆی دەکات و دەڵێت لەدەستدانی نازناوی مۆندیالی 2022 ناخۆشترین ساتی ژیانی وەرزشیم بوو.

سەبارەت بەبردنەوەی نازناوی تۆپی ئاڵتون مباپێ پێی وایە کە یەکێکە لەپاڵێوراوەکان وتوانای کێبڕکێ کردنی بردنەوەی ئەو خەڵاتەی هەیە.

ئەو یاریزانەی پاریس سانجێرمان ئاماژە بەوەش دەکات کە دەیەوێت لەیانەکدا بێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە بەک تەنها بەشداری بکات ئەمەش برسێتیە بۆ بردنەوەی نازناوەکان نەک لەخۆبایبون.

مباپێ یەکێکە لەویاریزانانەی کە ماوەی چەند وەرزێکە ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات و تاوەکو ئێستا بابەتی مانەوە یان ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە کۆتایی نەهاتووە.