زیدان ڕووى داهاتووى پۆگبا وەردەگێڕێت

PM:06:42:23/05/2022

1376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەر زیدان ببێت بە ڕاهێنەرى پاریس سان جێرمان پۆڵ پۆگباش یاریکردن بۆ ئەو یانەیە هەڵدەبژێرێت.

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەى باس لە ڕاهێنەرایەتى یانەى پاریس سان جێرمان دەکەن لەلایەن زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى پێشووى یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە لە وەرزى داهاتوودا، کاریگەرییان لەسەر داهاتووى پۆڵ پۆگباى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى مانچستەر یونایتد دەبێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، پۆگبا ڕووى داهاتووى خۆى بۆ یاریگاى باخچەى شازادەکان وەردەگێڕێت، گەر یانە پاریسیەکە گرێبەست لەگەڵ زیداندا ئیمزابکات بۆ جێگەى ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى یانەکە، کە ئەم ئەگەرى دوورخستنەوەى هەیە.

گرێبەستەکەى پۆگپا لە کۆتایى ئەم وەرزەدا کۆتایى دێت و پێشتریش ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنسیەکان ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە بریکارەکانى یاریزانە فەڕەنسیەکە لەگەڵ بەرپرسانى یانەى یۆڤانتۆس کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەى ئەگەرى گەڕانەوەى بۆ تۆرینۆ کردووە.

گ . ف