PM:06:21:22/03/2022
700 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فرانک کیسێ تا 2026
گرێبەستى لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و کۆتایى ئەم وەرزە بەبێ بەرامبەر پەیوەندى
پێوەدەکات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆى شارەزا
لە گواستنەوەى یاریزانان ئاشکرایکرد، فرانک کیسێى کۆت دیڤوارى یاریزانى یانەى ئەى
سى میلان تا حوزەیرانى 2026 گرێبەستى لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە ئەنجامداوە.
ڕۆمانۆ دەڵێت "دواى
ڕێککەوتنى سەرەتایى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، ئێستا کیسێ بۆ چوار وەرز گرێبەستى
لەگەڵ بەرشەلۆنە ئیمزاکردووە و لە کۆتایى ئەم وەرزەدا بەبێ بەرامبەر پەیوەندى
پێوەدەکات".
ڕۆمانۆ باسى لەوەشکردووە،
موچەى ساڵانەى کیسێ لە یانە کەتەلۆنیەکەدا شەش ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ دەبێت لەگەڵ
پاداشت و گۆڕانکاریەکان و پشکنینى پزیشکیشى بەسەرکەوتوویى ئەنجامداوە.
گرێبەستەکەى کیسێ لەگەڵ
میلان لە هاوینى داهاتوودا کۆتایى دێت و یاریزانەکەش هەموو ئۆفەرەکانى یانەکەى بۆ
نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان ڕەتکردووەتەوە.
کیسێى 25 ساڵ لەم
وەرزەدا لە 30 یاریدا بۆ میلان شەش گۆڵ و ئەسیستێکى تۆمارکردووە و لە کاروانەکەشیدا
دوو گۆڵى لە 52 یاریدا بۆ هەڵبژاردەى کۆت دیڤوار تۆمارکردووە.
گ . ف