AM:10:52:18/03/2022
2600 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا دووپاتیکردەوە ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆ لە بەرشەلۆنە
دەباتەوە و جیاوازی خاڵەکان دەگەیەنێتە 18 خاڵ.
تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێکدا بۆ
پێگەى تویتەر دوپاتیکردەوە، هیچ جیاوازییەک لەنێوان کلاسیکۆ و یارییەکانی تری
یانەکەی لە خولی ئیسپانیا نابینێت و توانای ئەوەیان هەیە سەرکەوتن تۆماربکەن و
جیاوازییەکە بۆ 18 خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرزبکەنەوە.
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/23249201/1238512854.jpg)
کۆرتوا ئاشکرایکرد، جیاوازی 10 خاڵ لەگەڵ نزیکترین
ڕکابەر کە سیڤلیەیە مانای ئەوە نیە نازناوەکە یەکلابووەتەوە، چونکە جگە لە کلاسیکۆ
نۆ یاری تر چاوەڕێیان دەکات و چەندین یانەى بەهێزیش لە نێوانیاندا بوونیان هەیە،
ئەوەش ناچارییان دەکات بە پێکهاتەیەکی تۆکمەوە بچنە بەرامبەر بەرشەلۆنە و ئەوەى
پێویست بێت ئەنجامی دەدەن.

سەبارەت بە ئاستی بەرشەلۆنە لەژێر سەرپەرشتی چاڤی،
گۆڵپارێزە بە لجیکییەکە نەیشاردەوە، بەرشەلۆنەى ئێستا لە وەى کومان جیاوازترە و دەبێت
خوێندنەوەى تەواو بۆ یارییەکە بکەن، چونکە بچووکترین هەڵە هۆکار دەبێت بۆ
لەدەستدانی سێ خاڵی یارییەکە.