ئەنچیلۆتی: نەیمار جێگرەوەی نییە

PM:07:00:14/09/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە نەیمار جێگرەوەی نییە و چاودێری یاریزانە لاوەکان دەکەن.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، نەیمار دا سیلڤا شایستەی ئەوە بوو بانگهێشتی مۆندیالی 2026ی بکات بەهۆی توانا جەستییەکەی و ئاستە نایابەکەی لەگەڵ سانتۆس.

ئەنچیلۆتی دەڵێت، نەیمار لە دوای مۆندیال بریاریدا کە واز لە یاریی نیودەوڵەتی بهێنێت و دەستنیشانکردنی جێگرەوەی زۆر قورسە، خەڵکی بەرازیل هەمووان ئەو یاریزانەیان خۆشدەوێت.

دەشڵێت، لە ئێستادا ئێمە دەستمانکردووە بە ئامادەکاری بۆ داهاتوو ئەویش بە گرنگیدان بە یاریزانە لاوەکان بەتایبەت ئەوانەی لەدایکبووی 2004 و 2005ن و چاودێری ئەوانەش دەکەن کە تەمەنیان بچوکترە.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانە لاوەکان کاری لە پێشینەی ئێمە دەبن و توانای یارییکردنی باشیان هەیە، پیویستە ئاستیان بەرەوپێشتر ببەین بە یاریی پێکردنیان لەگەڵ یاریزانە بە ئەزمونەکان.

ئەنچیلۆتی وتی، لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد چاودێری ئاستی یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکەم و لە داهاتووشدا پشت بە تەنها یەک یاریزان نابەستم بەڵکو گرنگی بە یاریی بە کۆمەڵ دەدەم.

وتیشی، مۆندیالی 2026 نائومێدکەر بوو بۆ ئێمە بەڵام دەبێت ئێستا بیر لە داهاتوو بکەینەوە، لە یارییە دۆستانەکاندا تاقیکردنەوە بە زۆر یاریزان دەکەم تا پێکهاتەیەکی نایاب بۆ کۆپا ئەمریکا ئامادەبکەین.

خ . ک