ئەستۆن ڤێلا نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس

PM:09:20:14/09/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستۆن ڤێلا نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس بە گرێبەستێکی ئازاد لەپێناو چارەسەری هێڵی بەرگری.

پێگەی دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویکردەوە، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بەنیازی یەکلاکردنەوەی گریبەستێکی چاوەڕوان نەکراوە لەسەر داوای ئونای ئێمری راهێنەری یانەکەیان.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ئەستۆن ڤیلا گفتوگۆیان لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی ئەنجامداوە و گەیشتنوتە رێککەوتن لەگەڵیدا و نزیکن لە گواستنەوەی بە گرێبەستێکی ئازاد.

ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەرگریکارە ئیسپانیەکە پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات و رێکارەکانی پەیوەندی کردن بە یانە ئینگلیزیەکە تەواو دەکات.

رونیشیکردووەتەوە، ستافی هونەری ئەستۆن ڤێلا پێیانوایە کە رامۆس بەهۆی ئەزمونە زۆرەکەیەوە دەتوانیت سەرکردایەتی یانەکەیان بکات و سوود بە هێڵی بەرگریان بگەیەنێت.

رامۆس لە ئێستادا بێ یانەیە دوای ئەوەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مۆنتێری مەکسیکی هەڵوەشاندەوە لەبەرئەوە دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات کە خۆی دەیەوێت.
خ . ک