PM:07:49:14/09/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ کار لەسەر گواستنەوەی باڵدی دەکات تا لە زستاندا پەلکێشی ریزەکانی بکات.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەسەر داوای ئەندۆنی ئیراولای راهێنەر لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان تا بتوانن لە کۆتایی وەرزدا کێبڕکێی نازناوەکان بکەن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ ئامانجیان ئەوەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا ئەلیخاندرۆ باڵدی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بگوازنەوە.
سپۆرت دوپاتیکردەوە کە راهینەری یانە ئینگلیزیەکە دڵنیایە لەوەی کە باڵدی باشترین بژاردە دەبێت بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی بەتایبەت لە باڵی بەرگری چەپدا.
نوسیویەتی، لە ئیستادا باڵدی دەجەنگێت لەپێناو ئەوەی بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی بەرشەلۆنە بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو لەو ئەرکەیدا ئەوا بە دڵنیاییەوە لە مانگی یەکی داهاتوودا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.
لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، جگە لە لیڤەرپوڵ یانەی مانچستەر یونایتدیش هەمان یاریزانی کردبووە ئامانج لە کاتێکدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە بەڵام بەرشەلۆنە ئامادەیە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.
خ . ک