خولی ئیتاڵیا.. رۆما و کۆمۆ بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:09:47:14/09/2026

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر تۆرینۆ بەدەستهێنا و کۆمۆش لە پارمای بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی تۆرینۆ.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی رۆما ئاستێکی باشتریان پێشکەشکرد و گۆڵێکیان لە رێگەی دۆنێل مالین لە خولەکی 40 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە یاریزانانی تۆرینۆ هەوڵی یەکسانکردەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون تا لە خولەکی 93 نیکۆلۆ بێسیلی گۆڵێکی تری بۆ رۆما تۆمارکرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی کۆمۆ رووبەڕووی پارما بووەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک