PM:08:27:14/09/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ هەموو کارێک دەکات لەپێناو گواستنەوەی نیکۆ پاز بەڵام ریاڵ مەدرید ئاستەنگە لەبەردەمیدا.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئارسناڵ چاودێری نیکۆ پازی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی دەکات بەهۆی ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی کردووە.
رۆژنامەی زە سەن ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە هەموو کارێک دەکەن لەپیناو ئەوەی لە میرکاتۆی زستانەی داهاتوودا تواناکانی ئەستیرە ئەرجەنتینیەکە بەدەستبهێنن.
زە سەن نوسیویەتی، تەنها یەک ئاستەنگی لەبەردەم ئارسناڵدا بوونی هەیە ئەویش یانەی ریاڵ مەدرید چونکە دەتوانێت لە داهاتوودا بەرامبەر بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بگەرێتەوە کە ئەوەش بە پیی رێککەوتنێکە لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە .
رونیشیکردووەتەوە، داهاتوویەکی نایاب چاوەڕێی نیکۆ پاز دەکات بەهۆی ئەوەی لە ژێر دەستی سیسک فابریگاس بە سەرنجراکێشیەوە دەرکەوتووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە لەلایەن یانە گەورەکانەوە چاودێری بکرێت.
نیکۆ پاز تا ئێستا 79 یاریی بە درێسی یانەی کۆمۆ ئەنجامداوە، 20 گۆڵ و 19 ئەسیستی هەیە و یەکیک بوو لە هۆکارەکانی گەیشتنی یانەی کۆمۆ بە چامپیۆنز لیگ کە ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی یانە ئیتاڵیەکەدا.
خ . ک