یۆڤانتۆس رەتیکردووەتەوە سپالێتی دووربخاتەوە

PM:08:44:14/09/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس رەتیکردووەتەوە سپالێتی دووربخاتەوە و متمانەی تەواویان بە کارەکانی هەیە.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی وەک پێویست نین بە شێوەیەک کە هاندەرانی ئەو یانەیە چاوەڕێی ئەنجامی باشتریان کردووە و لە ئێستادا هەست بە بێهیوایی دەکەن.

خانمە پیرەکە لە دوایین یاریی خۆی لە خولی ئیتاڵیا تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو هات دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بە یانەی ساسۆلۆ دۆڕا.

لە دوای ئەو شکستە بەشێک لە رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە مانەوەی سپالێتی لە راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی لە چوار یارییدا تەنها خاوەنی حەوت خاڵە و لە پلەی هەشتەمدایە.

بەڵام جیۆڤانی کارنیڤاڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی یۆڤانتۆس لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک بیریان لە دوورخستنەوەی سپالێتی نەکردووەتەوە لە ئەرکەکەیدا.

کارنیڤاڵ ئاماژەی بەوەدا، نیگەرانن لە ئەنجامەکانیان بەڵام متمانەی تەواویان بە راهێنەری یانەکەیان هەیە کاری باشتر بکات و هەموو شکستەکانیش هەڵەی ئەو نین بەڵکو هەندێ هەڵەی یاریزانەکانیش بوونی هەیە.

باسی لەوەشکرد، نایانەوێت سیاسەتی گۆرینی راهێنەری زۆر جیبەجێ بکەن لەبەرئەوە پێویستە ئارام بگرن و کاتێکی زۆریان لەبەردەمدایە تا پێکهاتەیەکی بەهێز دروستبکەن و ئەم قۆناغە تێبپەڕێنن.
خ . ک