PM:05:56:14/09/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید
رووبەڕووی ئێلچی دەبێتەوە و لە جامی کاراباو ئارسناڵ یاریی هەیە.
یارییەکانی خول و جامە ناوخۆییەکان
بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، لە کاتژمێر 10 و 30
خولەک یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئێلچی.
ریاڵ مەدرید لە پێنج یاریی رابردوودا چوار
بردنەوە و شکستێکی هەیە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە بە
جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ.
یانەی شاهانە ئامانجی ئەوەیە سێ خاڵی ئەم
یارییەش بەدەستبهێنێت تا زیاتر دوور نەکەوێتەوە لە یانەی بەرشەلۆنە و درێژە بدات
بە بردنەوەکانی پێش ئەوەی بچێتە پشووە نێودەوڵەتییەکان.
لە هەمان هەفتە، یانەی ڤالانسیا لە
دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتەوە، هەردوو یانەی
رایۆ ڤاییکانۆ و ئیسپانیۆل بەرامبەر یەکتر یارییدەکەن.
هەر سبەینێ بەڵام لە قۆناغی سێیەمی جامی
کاراباو، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئێپسویچ تاون،
هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام لە یاریی لوتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی وێستهام
یونایتد میوانداری فولهام دەکات و برێنتفۆردیش رووبەڕووی ریدینگ دەبێتەوە، هەر
یانەیەک بردنەوە بەدەستبهێنێت راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی چوارەم.
خ . ک