یاماڵ یان مباپێ کامیان باڵۆن دۆر دەبەنەوە؟

PM:04:06:14/09/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاماڵ لەپێش مباپێوەیە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر نزیکەی پێنج هەزار دەنگی زیاترە.

کێبڕکێی گەرمی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون لە نێوان لامین یامالی ئەستێرەی بەرشەلۆنە و کیلیان مباپێی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید گەیشتووەتە لووتکە، دوای ئەوەی لە ڕاپرسییەکی بەرفراوانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیای نزیک لە یانەی شاهانەدا، یامال توانینی پێشەنگی بەدەست بێنێت.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە سێ بژاردەی خستبووە بەردەم خوێنەرانی تا ئێستا لامین یامال بە بەدەستهێنانی 15 هەزار و 516 دەنگ لەسەدا 37ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و پلەی یەکەمدا دێت، لە کاتێکدا کیلیان مباپێ 11 هەزار و 455 دەنگی بەدەست هێناوە و کە سەدا 27 کۆکردووەتەوە.

هەروەها 14 هەزار و 795 بەشداربوو کەسەدا 36 دەکات بژاردەی یاریزانێکی دیکەیان هەڵبژاردووە.

هەردوو ئەستێرەکە بۆ ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە لەندەن، متمانەی تەواوی خۆیان دووپات کردووەتەوە و مباپێ جەختی لەسەر ئامار و دەستکەوتە تاکەکەسییەکانی کردووەتەوە و یامالیش بە پشتبەستن بە دەستکەوتە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکانی وەرزەکەی خۆی بە شایستەی سەرەکی دەزانێت.