PM:03:28:14/09/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان
یونایتد بۆ زیاتر بەهێزکردنی پێگەی بەگری تیپەکەیان هەوڵی گواستنەوەی گارسیا دەدەن
لە بەرشەلۆنە.
یانەی
مانچستەر یونایتد هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگریی خێراتر کردووە و
ئۆفەرێکی فەرمیی پێشکەشی ئیریک گارسیا، بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە کردووە بۆئەوەی
لەم زستانە بیگوازنەوە ریزەکانیان ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە بە فەرمی
گواستنەوەی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان ڕەت کردەوە.
ئێل
ناسیۆناڵ ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە ئێستادا گارسیا حەوت ئۆفەری جیاوازی لەسەر
مێزەکەی داناوە و بە وردی تاوتوێی داهاتووی خۆی دەکات و لە نێو ئەو پێشنیارانەدا
مان یونایتد یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی بەردەمی ئەو بەرگریکارە.
لەلایەکیترەوە
بەهۆی ئەوەی گارسیا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەی فلێک و لە چەندین
پێگەی جیاواز بەکاری دەهێنێت هەربۆیە قورسە بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.