یانەیەکی جیاواز باستۆنی دەوێت

PM:02:44:14/09/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی لەسەرداوای ئەلۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی باستۆنی دەدەن لە گواستنەوەی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو.

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە بازاری گواستنەوەی زستانەی مانگی یەکدا، پێشنیارێکی گەورە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئینتەر میلان بکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەلیساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

تۆری تیم تۆک ئاماژەی بەوەکردووە کە چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری چێڵسی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هێنانی ئەم بەرگریکارە 27 ساڵییە بۆ ستامفۆرد بریج دەربڕیوە، تا هێڵی بەرگریی یانەکەی تۆکمەتر بکات.

لە لایەکی دیکەوە، داواکارییە داراییە بەرزەکانی ئینتەر میلان بووەتە هۆی پاشەکشەی یانەی بەرشەلۆنە لە کێبڕکێی ئیمزا کردنی باستۆنی، بە جۆرێک کە یانە کاتالۆنییەکە سەرنجی خۆی گۆڕیوە بەرەو بژاردە و بەدیلی هەرزانتر، ئەمەش دەرفەتی باشتر دەداتە بلوز کە بەبێ رکابەر هەوڵی کڕینی باستۆنی بدات.