PM:01:57:14/09/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی نەیشاردەوە
یارییەکەیان قورس بووە بەڵام توانیان بە سەرکەوتوویی سێ خاڵەکە بەدەستبهێنن.
دوای بردنەوەیان لە
ئیلڤێرسبێرگ، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، پێش
یارییەکەش دەیانزانی
یارییەکی ئاسان ناکەن،ئیلڤێرسبێرگ بە ڕۆحێکی بەرز و شێوازێکی پڕ لە ئازایەتییەوە یارییان کرد و شایەنی
ڕێزگرتنێکی گەورەن بۆ ئەو ئاستەی پێشکەشیان کرد.
وتیشی: یارییەکانیخولهەردەم قورس و پڕ لە سوپرایزن،
گرنگترین شت لەم جۆرە ئەرکانەدا تەنها بەدەستهێنانی سێ خاڵە، یاریزانەکانم
توانییان بە باشی ئەرکەکە جێبەجێ بکەن.
دەشڵێت: لە خولەکە کۆتاییەکاندا ڕکابەر فشاری خستە سەر تۆڕی گۆڵەکەمان،
بەڵام بەرگری و تەرکیزی یاریزانان وایکرد تەواوی هەوڵەکانیان پوچەڵ بکەینەوە و
بردنەوەکە بپارێزین.
وتیشی: هەندێک شت هەن لە ئاستی تیمەکە پێویستیان بە چاکسازی و شیکاری
زیاترە، بەڵام لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە دەست بە ئامادەکاری بۆ یاری داهاتووی بۆندسلیگا
دەکەین.