PM:12:46:14/09/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یامال رایگەیاند شایستەی
خەڵاتی باڵۆن دۆرە و تەنها کیلیان مباپێ بە رکابەری راستەقینەی خۆی دەزانێت.
لامین یامالی یاریزانی
بەرشەلۆنە لە نوێترین چاوپێکەوتندا وتی: من بە
بەردەوامی کارم کردووە بۆ ئەوەی بگەمە بەرزترین ئاست. بڕوای تەواوم بە تواناکانی
خۆم هەیە و بە ڕاستگۆیی پێم وایە بەپێی ئەو ئاستەی پێشکەشم کردووە، ئەمساڵ شایستەی
بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆرم.
بردنەوەی ئەم خەڵاتە تەنیا خەونێک نییە، بەڵکو ئامانجێکە کە زۆر لێی
نزیکم و بە جدی کاری بۆ دەکەم.
وتیشی: کاتێک
سەیرکردنی ڕکابەرەکانم دەکەم، بە بۆچوونی من کیلیان مباپێ تەنها ڕکابەری ڕاستەقینە و مەترسیداری منە
بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەو
یاریزانێکی تایبەت و خاوەن ئاستێکی بەرزە، کێبڕکێکردن لەگەڵ یاریزانێکی لەو شێوەیە
ململانێکە بەهێزتر و سەرنجڕاکێشتر دەکات.
دەشڵێت: ئێستا
تۆپی پێ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە و نەوەیەکی نوێ هاتووەتە پێشەوە، بە ڕاشکاوی بڕوام وایە لە ئێستادا من
و مباپێ دوو باشترین یاریزانی جیهانین.
یامال وتیشی: لە
یاریگادا هەست بە هیچ فشارێک ناکەم، کاتێک تۆپەکە لە ژێر پێمدایە تەنها بیر لە چێژوەرگرتن و یارمەتیدانی
یانەکەم دەکەمەوە، هێشتا زۆر
ماوە پێشکەشی بکەم، بەرشەلۆنەش هەموو شتێکە بۆمن و دەمەوێت نازناوەکان لەگەڵیاندا
ببەمەوە.