ئینریکی: هیوای ئاستی باشتر بۆ یاریزانەکانم دەخوازم

AM:11:45:14/09/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە هیوای ئاستی باشتر بۆ یاریزانەکانی دەخوازێت و بە بروا بەخۆبوونەوە هەنگاوی زیاتر دەنێن.

دوای بردنەوەیان لە برێست، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان وتی: بردنەوەیەکی زۆر گرنگ بوو لە یاریگایەکی زەحمەتدا، برێست تیمێکە هەمیشە دەرفەت دروست دەکات و یاریی ئاڵۆز دەکات.

دەشڵێت: سەرەڕای بردنەوەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ، بەڕوونی هیوای ئاستێکی زۆر باشتر لە یاریزانەکانم دەخوازم، لە ڕووی کۆنتڕۆڵکردنی ڕیتمی یارییەکە و قۆستنەوەی دەرفەتەکان.

وتیشی: ماتڤێی سافۆنۆڤ و بەرگریکاران کاتێک کەوتنە ژێر فشارەوە توانییان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی ڕابگرن، ئەوەش ئەوەیە کە من دەمەوێت.

جەختیشیکردەوە، ئەم سەرکەوتنە متمانەیەکی باشمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بڕوا بەخۆبوونەوە بەردەوامی بە کارەکانمان بدەین بەرەو یارییەکانی داهاتوو.