AM:10:53:14/09/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاریک جەختیکردەوە شکستەکەیان
ئازاربەخشە بەڵام ئامانجەکانی ئەم وەرزەیان ناگۆڕن.
دوای شکستیان بەرامبەر
مانچستەر سیتی، مایکل کاریکی راهێنەری شەیتانە سورەکان دەڵێت: من بە
هیچ شێوەیەک تێناگەم چۆن گۆڵەکەی
هالاند بە ئۆفسايد هەژمار نەکرا.
کاتێک یاریزانێک لە ناوچەی شەش یارددا خۆی دەخاتە سەر تۆپەکە و
کاردانەوەی لەسەر گۆڵپارێز و بەرگریکار دروست دەکات، بە هەموو پێوەرێک کاریگەری
لەسەر یارییەکە هەیە.
وتیشی: ئەم
ئەنجامە ئازاربەخشە، بەڵام ئامانجەکانی ئەم وەرزەمان ناگۆڕێت، ئێمە هەنگاوی باشمان ناوە و
بەردەوام دەبین لەسەر کارکردن بۆ چاککردنی ئاستی تیمەکە.
وتیشی: نەمانی
فۆدن دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی تەواوی یارییەکە بگرینە دەست، بەڵام
بڕیاردانمان لە ناوچەی هێرشبەریدا خێرا و ورد نەبوو.