مانچستەر یونایتد ستەمی لێکرا

AM:10:18:14/09/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد ستەمی لێکرا و گۆڵەکەی هالاند دروست نەبوو بەهۆی ئەوەی ئینزۆ لە ئۆفسایدا بوو.

دەستەی ناوبژیوانانی ئینگڵتەرا، بە فەرمی دانیا بەوەدا نا کە گۆڵە یەکلایکەرەوەکەی ئێرلینگ هالاند لە خولەکی 60ی دێربیی مانچستەر لە بەرژەوەندیی مانچستەر سیتی بە هەڵە پەسەند کراوە و دەبوو ڕەت بكرێته‌وە.

ئەم بڕیارەش شەپۆلێکی توندی ڕەخنەی لە نێوەندی وەرزشیدا دروست کردوو، بە تایبەت بەهۆی گەورەی یاریی دێربی و تاکە گۆڵەکەی هالاند کە سێ خاڵەکەی بەخشییە سیتی.

کێشەی سەرەکی لە کاتی دروستبوونی گۆڵەکەدا بوو کاتێک ئێنزۆ فێرناندێز لەخەتیئۆفسایددا خۆی فڕێ دایە سەر تۆپەکە، هەرچەندە بەر تۆپەکە نەکەوت، بەڵام جووڵەکەی ڕاستەوخۆ کاریگەریی دروست کرد لەسەر لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکاری یونایتد.

ژووری ڤاربە هەڵە سەرنجیان تەنها لەسەر بەرکەوتن یان نەکەوتنیتۆپەکە بوو لە لایەن ئێنزۆوە، بەڵام ئەوەی بووە هۆی دروستبوونی ئۆفساید هەوڵەکەی ناوبراو بوو، چونکە بەهۆیەوە مارتینێزی بۆلای خۆی راکێشا و سەرنجی گۆڵپارێزی تێکدا، بەمەش هالاند توانی گۆڵی پێشکەوتنی تیپەکەی تۆمار بکات.