مارێسکا: بردنەوە بە 10 یاریزانەوە تایبەت بوو

AM:09:36:14/09/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا وتی بردنەوە بە 10 یاریزانەوە تایبەت بوو و دەبوایە برونۆش کارتی سوری پێبدرایە.

دوای بردنەوەی مانچستەر سیتی لە مانچستەر یونایتد، ئینزۆ ماریسکای راهێنەری سیتیزن دوپاتیکردەوە، ئاستەنگی سەرەکیمان شکاندنی هێڵە توندەکانی بەرگری ڕکابەر بوو، کە ڕێگەیان نەدا مەترسی ڕاستەقینە لەسەر گۆڵ دروست بکەین.

مارێسکا وتیشی: فیل هەڵەی کرد کە پەرچەکرداری نواند و شایەنی کارتی سور بوو، بەڵام لە هەمان ڕووداودا برۆنۆ فێرناندێزیش بە هەمان شێوە جوڵەی توندی هەبوو، بۆیە دەبوو ئەویش کارتی سوری پێبدرێت.

دەشڵێت: بردنەوەی یاری بە 10یاریزانەوە خۆی لە خۆیدا تایبەتە، بەڵام کاتێک لە دێربیی مانچستەر و لەبەردەم هاندەراندا ئەنجامی دەدەیت، تامی سەرکەوتنەکە بۆ ڕاهێنەر و یاریزانان زۆر خۆشتر و تایبەتترە.

باسی لەوەشکرد، نەیانویست بەهۆی کارتی سورەکەوە بچنەوە دواوە و بەرگری تەواو بکەن، ویستیان بە هێرشبردن فشاری ڕکابەر خاو بکەنەوە و ئەو شێوازەش خاڵی بردنەوەی بەدەستهێنا.