خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ له سۆسیدادی بردەوە

AM:12:05:14/09/2026

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دواخولەکەکاندا سۆسییدادی تووشی شکستێکی قورس کرد.
لە یارییەکانی خولی ئیسپانیادا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە میوانی ڕیاڵ سۆسییداد.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو تیم ئاستێکی هاوسەنگیان پێشکەش کرد و هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بێئاکام بوو، تایمەکە بە بێ گۆڵ بەرەو پشووی نێوان دوو تایمەکە ڕۆیشت.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی کۆتاییدا یارییەکە وەرچەرخانی بەخۆیەوە بینی، لە خولەکی 84دا ئالیخاندرۆ گریماڵدۆ بە لێدانی سزایی گۆڵی پێشەنگی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 90دا جۆناسانی دەیڤد گۆڵی دووەمی زیادکرد و لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراویشدا جولیانۆ سیمیۆنی گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و سەرکەوتنی تیپەکەی بەتەواوی مسۆگەر کرد.
بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ لە پێنج یاری و چووە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، لە کاتێکدا ڕیال سۆسییداد بە حەوت خاڵ لە پلەی 12دایە.