PM:11:51:13/09/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەڕەنسا پاریس سانجێرمان بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە برێست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی فەرەنسیدا، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی برێست.
لە تایمی یەکەمدا پاریسییەکان دەستپێکێکی بەهێزیان هەبوو و لە خولەکی پێنجدا فێران تۆرێس گۆڵی پێشەنگی بۆ تۆمارکردن، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یانەی برێست هاتەوە ناو کەشوهەوای یارییەکە و چەندین هێرشی مەترسیداری برد بۆ سەر گۆڵی میوانەکان تا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام بەرگری و گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان ڕێگرییان لە هەموو هەوڵەکان کرد و یارییەکە بە تاکە گۆڵێک بۆ پاریس کۆتایی پێهات.
بەم سەرکەوتنە، پاریس سانجێرمان کۆی خاڵەکانی گەیاندە پێنج خاڵ لە چوار یاری و چووە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی.