PM:10:00:13/09/2026
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە سوپەرلیگی تورکیا؛ ئامەد سپۆر بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر باشاکشەهیری تێکشکاند و چووە سێیەمی ریزبەندی.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی سوپەرلیگی تورکیادا، یانەی ئامەد سپۆر لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی باشاکشەهیر کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریکردن تا ڕادەیەک هاوسەنگ بوو بەڵام لە دواساتەکانی ئەم تایمەدا و بەهۆی هەڵەیەک بایرام گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئامەد سپۆری پێشخست.
لە تایمی دووەمدا و سەرەڕای ئەوەی باشاکشەهیر زیاتر کۆنترۆڵی تۆپی کردبوو، بەڵام هێرشبەرانی ئامەد سپۆر زۆر کوشندە بوون لە ڕەخساندنی هەلەکان؛ گیفت ئۆربان ئەستێرەی یارییەکە بوو و توانینی لە خولەکەکانی 51، 55 و 74 سێ گۆڵ تۆماربکات، دواتر لە خولەکی 83دا دیاگگنی گۆڵی پێنجەم و کۆتایی یارییەکەی کرد.
بەم سەرکەوتنە گەورەیە، ئامەد سپۆر ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ لە پێنج یاری و چووە بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکە.