PM:09:25:13/09/2026
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا؛ ناپۆلی بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە بۆلۆنیا هێنا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتالیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە ئاستێکی هاوسەنگی بەخۆیەوە بینی و ناپۆلی بە ڕێژەی زیاتری کۆنترۆڵی تۆپی لابوو، بەڵام هیچ کام لە دوو تیمەکە نەیانتوانی گۆڵی پێشەنگ تۆماربکەن و تایمی یەکەم بە بێگۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ناپۆلی گوشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی میوان چڕتر کردەوە، تا لە خولەکی 66دا ستانیسلاڤ لۆبۆتکا گۆڵی یەکەم و تاقانەی یارییەکەی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، ناپۆلی لە چوار یاریی ئەم وەرزەدا دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ چووە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی.