خولی ئینگلتەرا.. سیتی دێربی لە یونایتد بردەوە

PM:08:42:13/09/2026

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دێربی مانچستەردا؛ مانچستەر سیتی بە گۆڵێکی هالاند لە مانچستەر یونایتدی بردەوە.

لە لووتکەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئینکلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو تیمی ڕکابەر ئاستێکی هاوسەنگیان پێشکەش کرد و کۆنترۆڵی تۆپ نزیک بوو لە یەکتر بەڵام هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و تایمەکە بە بێگۆڵ کۆتایی هات، تاکە ڕووداوی تایمەکەش کارتە سورەکەر فۆدین بوو لە خولەکی 23.
لە تایمی دووەمدا و سەرەڕای ئەوەی مانچستەر یونایتد زیاتر کۆنترۆڵی تۆپی کردبوو، بەڵام مانچستەر سیتی لە خولەکی 60دا بە شووتێکی ئێرلینگ هالاند گۆڵی پێشەنگ و یەکلاکەرەوەی یارییەکەی تۆمارکرد. 
بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی چوارەم سەرکەوتنی یەکبەدوایەکی تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدا جێگیر بوو. لە بەرامبەردا مانچستەر یونایتد بە هەبوونی چوار خاڵ بۆ پلەی 13یەمی ڕیزبەندی دابەزی.