خولی ئەڵمانیا.. بایرن شکستی ئێلڤێنسبێرگ هێنا

PM:08:37:13/09/2026

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بۆندسلێگا؛ باوەرن میونشن بە زەحمەت لە ئێلڤێنسبێرگی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئەڵمانیدا، بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئێلڤێنسبێرگ.

لە تایمی یەکەمدا کوڕانی باڤاریا باڵادەست بوون و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو؛ لە خولەکی 26دا کارل گۆڵی پێشەنگی بۆ باوەرن میونشن تۆمارکرد و ئەم تایمە بە پێشەنگی میوانەکان کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 61دا کراتێنماخەر گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئێلڤێنسبێرگ تۆمارکردەوە، بەڵام هەوڵەکانی بایرن بەردەوام بوون تا لە خولەکی 72دا هاری کەین بە ئاسیستی ئەلێکساندەر پاڤلۆڤیچ گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بەخشیە یانەکەی.
بەم سەرکەوتنە، بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە حەوت خاڵ لە سێ یاری و چووە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی.