PM:07:26:13/09/2026
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە لالیگا؛ بەرشەلۆنە بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانی دا و شکستی بە لێڤانتی هێنا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا، بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لێڤانتی.
لە تایمی یەکەمدا، بارشا باڵادەست بوو و زوو دەستپێشخەری کرد؛ لە خولەکی پێنجدا چاڤی ئیسپارت گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 19دا لامین یامال گۆڵی دووەمی زیادکرد، تا تایمی یەکەم بە پێشەنگی بەرشەلۆنە کۆتایی بێت.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 48دا لامین یامال بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد، پاشان لێڤانتی هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە چڕکردەوە و لە خولەکی 79دا ئیڤان ڕۆمێرۆ و لە خولەکی 88دا ڕۆجەر برووگێ دوو گۆڵیان تۆمارکرد و جیاوازییەکەیان کەمکردەوە. بەڵام لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو و کەریم ئادیێمی بە ئاسیستی مارک بێرنال گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنەی کرد و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.
بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێنج یاری پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگا قایمتر کرد.