PM:06:29:13/09/2026
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ رایگەیاند دەیانەوێت
باشترین ئاست پێشکەش بکەن و بردنەوە بەدەستبهێنن لە یارییەکەدا.
پێش رووبەرووبوونەوەی
ئودینێزی، کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان وتی: رێزێکی زۆری ئۆدینێزی دەگرین
و دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین بەرامبەریان.
باسی لەوەشکرد، دیمارکۆ
بەشێک لە ڕاهێنانە کۆمەڵەیییەکانی لەگەڵ تیمەکەدا ئەنجامداوە و ئازارەکەی نەماوە، دەبینین بزانین
ئایا بەرامبەر ئۆدینیزی یاریی دەکات یاخود نا.
دوپاتیشیکردەوە، دوای
ماندووبوونی یاریزانان لە گەشتەکەی مەدرید، ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە هەندێک هێڵدا باش دەبێت تاوەکو ئاستی
جەستەیی یانەکە لە بەرزترین ئاستدا بپارێزن.
وتیشی: بە باشی خۆمان
ئامادەکردووە و دەمانەوێت شکستی یاریی رابردوو لەبیربکەین و لە خولدا هاوسەنگی بۆ
تیپەکە بگەرێنینەوە و باشترین ئاست پێشکەش بکەین.